بەخێربێیت بۆ خزمەتگوزاری ماڵپەڕی کارتی تەندروستی Hygieniapassi.fi

لەم ماڵپەڕەدا دەتوانیت ناوی خۆت بنووسیت بۆ بەشداری لە تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستی و خوێندنی سەر ئینتەرنێت بۆ شارەزابوون لە بابەتەکانی پاك وخاوێنی وتەندروستی (فنلەندی، ئینگلیزی، عەرەبی). هەروەها دەتوانیت هاوکات لەگەڵ ناونووسکردنەکەتدا بۆ تاقیکردنەوە ماتریالی نووسراو و کاتی مەشقکردنیش لە  Trainify.fi-خزمەتگوزاری (فنلەندی، ئینگلیزی) داوابکەیت تا خۆت بۆ تاقیکردنەوەکە ئامادە بکەیت.

Hygieniapassi.fi تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستی بە چەندین زمان لە سەرتاسەری فنلەندا رێکدەخات. لەرێگەی لیستی ئەم ماڵپەڕەوە  شوێن وکاتی گونجاو بۆ تاقیکردنەوەکەت هەڵبژێرە و خۆت ناونووس بکە.

کارتی تەندروستی (Hygieniapassi)

کارتی تەندروستی بەڵگەیەکە سەبارەت بە شارەزایی بوون لە بواری پاكوخاوێنی وتەندروستی خواردەمەنیدا وئەمەش لەرێگەی دەرچوون بە سەرکەوتوویی لە تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستیەوە بەدەست دێت. بەگوێرەی یاسای خواردەمەنی فنلەندی پێویست بە کارتی تەندروستی دەکات، ئەگەر کرێکارەکە لەسەر کارەکەی مامەڵە بەو خواردەمەنیانە بەکات کە نەپێچراونەتەوە و بەئاسانی خراپ دەبن. پێویست بە کارتی تەندروستی دەکات ئەگەر لە قاوەخانە، خواردنگا، چێشتخانەی گەورە، خواردنگای خواردنی خێرا یان لە گارکەی ئامادەکردنی خواردەمەنی کار بکەیت. لە وڵاتانی تر بەڵگەی هاوشێوە بەدەست هاتوو جێگای کارتی تەندروستی فنلەندی ناگرێتەوە.

دەبێ کارتی تەندروستی لانی زۆر لەماوەی سێ مانگی دەست پێکردنی کارەکەت  بەدەست بهێنرێت. سێ مانگەکە لەسەر ئەو ماوەیەیش ئەژمار دەکرێت کە پێشووتر لە بواری خواردەمەنیدا کارت کردبێت و مەرجی بوونی کارتی تەندروستی تێدابووبێت. بەگوێرەی یاسای ئێستا کارتی تەندروستی بەبێ دیاریکردنی ماوەی بەسەرچوون دەخوات. سیستمی کارتی تەندروستی لەلایەن بەڕیوەبەراتی خواردەمەنیەوە بەرێوە دەبرێت.

تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستی

لەرێگەی ئاشنابوونی زۆر باش بە بەشەکانی بابەتی تاقیکردنەوەکە خۆت بۆ تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستی ئامادە بکە. هەموو بەشەکانی بابەتی تاقیکردنەوەکە لە خوێندن وڕاهێنانی سەر تۆڕی ئینتەرنێتی ماتریاڵە  نووسراوەکانی تەندروستی خواردەمەنی و لە ماڵپەڕی خزمەتگوزاری Trainify.fi بەدەست دەهێنیت.

پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستی لەسەر ئەم بابەتانەیە:

١. بنەماکانی مایکرۆبایۆلۆجی و هەروەها پیس بوون وتێكچوونی خواردەمەنی.

٢. ژەهراوی بوونی خواردەمەنی

٣. شێوەکانی کاری تەندروستی

٤. پاکوخاوێنی وتەندروست بوونی تایبەتی کەسەکە

٥. پارێزگاری لە پاكوخاوێنی

٦. چاودێری خۆیی

٧. دەستووری یاسای خواردەمەنی فنلەندی و کاربەدەستان


پڕسیارەکانی کارتی تەندروستی بریتین لە پرسیاری وشەیی و تاقیکردنەوەکەش بریتیە لە ٤٠ هەڵبژاردەی ڕاست/هەڵە. بەشداربووی تاقیکردنەوەکە نیشانەی (X)  لە چوارگۆشەی تایبەت بە ''ڕاست (oikein)'' یان ''هەڵە (väärin)'' دادەنێ بەگوێرەی ئەوەی کە ئایا ئەو هاوڕایە لەگەڵ هەڵبژاردەکە یان رای جیاوازە. لە تاقیکردنەوەی کارتی تەندروستیدا دەردەچیت ئەگەر ٣٤ خاڵ یان زۆرتر بەدەست بهێنێت.

لە تاقیکردنەوەی نۆرماڵدا (زمانەکان بریتین لە فنلەندی، سویدی یان ئینگلیزی) کاتەکە ٤٥ خولەکە بۆ وەڵامدانەوە بە هەڵبژاردەکان و دەتوانیت زووترین کات دوای ٢٠ خولەك لە دەستپێکردنی  تاقیکردنەوەکە بێیتە دەرەوە. لە بارودۆخی تایبەت لە تاقیکردنەوەکەدا وەك وەرگێران لە تاقیکردنەوەکەدا یان بەکارهێنانی فەرهەنگی زمان لە تاقیکردنەوەکەدا، کاتی تاقیکردنەوەکە بێ سنوورە و دەتوانیت زووترین کات دوای ٢٠ خولەك لە دەستپێکردنی  تاقیکردنەوەکە بێیتە دەرەوە.

کەڵك وەرگرتن لە وەرگێر، ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەشێوەی زارەکی یان بە زمانی تر بێجگە لە فنلەندی، سویدی یان ئینگلیزی یان هەر رێکخستنێکی تایبەتی تر رێگە پێدراوە تەنیا لە حاڵەتی تایبەتی تاقیکردنەوەدا.

سەبارەت بە رێکخستنی تایبەتی دەبێ لەوەپێشەوە لەگەڵ رێکخەری تاقیکردنەوەکە رێکەوتن بکرێت.


سەرنج بدە. کە تۆ دەبێت ناسنامەی خۆت لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا بۆ رێکخەری تاقیکردنەوەکە بسەلمێنی. بەڵگەی فەرمی و کاریکەری کەسی خۆت بهێنە.

بەڵگەی فەرمی کەسی بریتین لە: 

  • بەڵگە فنلەندیەکان: بەڵگەی فنلەندی وێنەداری کەسی، پەساپۆرت، مۆڵەتی شوفیری (هەروەها شۆفیری ماتۆر)

  • پەساپۆرتی فەرمی وڵاتی بێگانە

  • پەساپۆرتی بێگانە یان بەڵگەی سەفەری پەنابەر (قەبوڵ دەکریت تەنیا ئەگەر لە پەساپۆرتی بێگانەکەدا نەنووسرابیت، کە ناسنامەی هەڵگری ئەم بەڵگەنامەیە بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو نەتوانراوە بسەلمێنرێ)

  • بەڵگەی مۆرکراو کە لەلایەن پۆلیسەوە یان بەڕێوەبەرایەتی پاسەوانی سنوورەوە درابێت، کە بیسەلمێنێت پاسپۆرتەکەت لەلای کاربەدەستانە. بەڵگەکە دەبێ کۆپی پەساپۆرتەکەیشی لەگەڵدا بێت.

  • کارتی مۆڵەتی نشینگەیی یان کارتی نشیەنگەیی کەلەلایەن فەرمانگەی کۆچەوە بە پەنابەران، پەناخوازان یان بە کەسانی کۆچبەر دراوە. 

  • کارتی کارداری کەمپی پەناخوازان (ئەگەر هیچ بەڵگەیەکی ترت بەدەستەوە نەبێ)

ئەم بەڵگانەی خوارەوە بۆ سەلماندنی ناسنامەکەت ناخوات:

  • کارتی مۆڵەتی شۆفێری، پەساپۆرتی، ناسنامەی بەسەرچوو

  • کارتی مۆڵەتی شوڤێری وڵاتی بێگانە

  • کارتی کیڵای فنلەندی بێ وێنە

  • کارتی سەربازی فنلەندی

  • کۆپی پەساپۆرت، بەڵگەی ناسنامەیی یان هەر بەڵگەیەکی دیکە

  • بەڵگەی تری ناسنامەیی، کە ناوی تەواوی، وێنەی لەسەر نەبێت یان وێنەکەی بە ئاسانی بگۆڕدرێت.


کاتێك تاقیکردنەوی کارتی تەندروستی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکەیت، دەتوانیت دوای تاقیکردنەوەکە لە رێکخەری تاقیکردنەوەکە داوای بەڵگەیەکی کاتی بکەیت کە بۆ ئیمەیلەکەتی بنێرێت.  کارتی تەندروستی فەرمی و بەڵگەکەی لەماوەی ٢-٥ هەفتەی دوای تاقیکردنەوەکە بۆ ناونیشانەکەت دەنێرن. ئەگەر لە تاقیکردنەوەکەدا دەرنەچوویت، دەتوانیت بە نرخێکی هەرزانتر جارێکی تر تاقیکردنەوەکە بکەیتەوە.


 © Osaamistehdas Oy 2022